ڕووسیا داوای کۆبوونەوەی بە پەلەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران دەکات

 

ئەمڕۆ چووارشەممە 29 ی مانگی مای ، عەبباس عێراقچی و سێرگەی ریابکۆڤ جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا لە تاران کۆبوونەوەو سەبارەت بە داهاتووی رێکەوتنی ئەتۆمی گەیشتوونەتە ڕێکەوتن و ڕووداوو پێشهاتەکانی ناوچەیی و جیهانیشیان لەم بارەوە تاوتوێ کرد .
ڕووسیا بە هەموو شێوەیەک حەولدەدات ئێران پابەندی ڕێکەوتنەکە بێت ، بۆیەش بە پەلە داوای کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران دەکات .
ئەم سەردانەی ریابکۆڤ گرینگی لەوە دایە ڕووسیا داوای کۆبونەوەی بە پەلەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران دەکات

Back to top button