هەواڵگری ئەڵمانیا : ئێـران لەهەوڵ دایە بـۆ بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆم

 

لە ڕاپۆرتێکی دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا دا هاتووە کە ئێران هەوڵی تەشەنەی پرۆگرامە سەربازیەکەی ئەدات بۆ بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆم

تۆڕی فۆکس نیوزی ئەمریکی باسی لە بەدەست هێنانی بەڵگەنامەیەکی هەواڵگری کرد لە نووسینگەی ولایەتی باڤاریای ئەڵمانی لەم مانگە دا کە بە ووردی باسی چالاکیە چەکداریە مەترسیەکانی ئێران دەکات لە ساڵی ڕابردوو و پێ وایە ئێران پڕە لە مەترسی

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵگری ئەڵمانیا چەکی وێرانکەر ئەمانە ئەگرێتەوە چەکی گەردیلەییەکان و چەکی بایلۆجی و چەکی کیمیاوی و لەلای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەڵمانیا ڕێتشارد گرێنێڵ گوتی ئێمە دەزانین ئێران بەدوای سەرچاوەی دارایی دەگەڕێ بـۆ پێشخستنی چالاکیە سەربازیەکانی

Back to top button