لە شەڕێكی چەكداری دا پاسدارێك كوژرا
شەڕێكی چەكداری لە سنوورەكانی شاری چالدێران لە پارێزگای ورمێ هاتە ئاراوە و لانیكەم پاسدارێك كوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە بەرزاییەكانی گوندی سەگرای چالدێران سەر بە شاری خۆی شەڕێكی چەكداری لەنێوان حیزبێكی كوردستانی و هێزكانی سوپای پاسداران هاتووەتە ئاراوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی كە گەیشتوون، لە ئەنجامی ئەو تێكهەڵچوونەدا پاسدارێك بە ناوی ”ئیبراهیم ئاخوندزادە“ كوژراوە.
هەتا كاتی ئامادە كردنی ئەم هەواڵە، هیچ حیزبێك بەرپرسیارێتی ئەو تێكهەڵچوونەی لە ئەستۆ نەگرتووە و میدیاكانی ئێرانیش هیچ هەواڵێكیان لەو بارەوە بڵاو نەكردووەتەوە.