بەهۆی لێدوانەكانی وەزیری دەرەوەی عێراق پێشبینی دەكرێت ســـزاكانی ئەمریكا عێراقیش بگرێتەوە

دوای ئەوەی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند كە ئەوان لەدژی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریكان, ئەگەر شەڕەكە رووبدات پشتوانی ئێران دەبن, ئەمڕۆ حیزبی ” موستەقبەلی دەستووری عێراقی ” ئەمڕۆ چوار شەمە پێشبینی كرد سزاكانی ئەمریكا عێراقیش بگرێتەوە بەهۆی لێدوانەكانی وەزیری دەرەوە موحەمەد عەلی حەكیم كە ڕایگەیاند ووڵاتەكەی پشتیوانی ئێران دەكات

ئینتیفاز قەنبەر سەرۆكی ئەم حیزبە گوتی لێدوانەكانی حەكیم لە كاتی چاوپێكەوتنی وەزیری دەرەوەی ئێران جەواد زەریف، عێراقی خستە نێۆ كەوانەی جەنگ و دەبوایە بڵێت عێراق پشتگیری كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی و ئەمریكا دەكات دژی هـەر هەڕەشەیەكی تیرۆرستی كە لە لایەن ئێرانەوە دێت

حەكیم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی دا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوێستی نەگۆڕی عێراقی دووپات كردەوە لە پشتیوانی تەهران و دژی پرۆسێسی تاك لایەنەی ئەمریكا دان

Back to top button