مۆسکۆ:سیستەمی s400 لە پێش کاتی خۆی دەدەینە ئەنکەرە

دیمیتری بیسکۆڤ وتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی ڕوسیا ڕایگەیاند لەسەر داوای تورکیا پێش وادەی خۆی سیستەمی بەرگری s400 ڕادەستی تورکیا دەکەن
بیسکۆڤ دەڵێت ھیچ پەشیمانی و دواکەوتنێک نیەو بگرە تورکیا پێی راگەیاندوین پێش وادەی دیاریکراوی خۆی ئەو سیستەمەی بۆ بگوازینەوە
پێشتر واشنتۆن چەندین جار ھۆشداری دایە ئەنکەرە لە کڕینی ئەو سیستەمە و چاوەرێ دەکرێت کاردانەوەی تریشی بەرامبەر ئەنکەرە ھەبێت

Back to top button