هەناردەی نەوتی ئێران نزمترین ئاساتی تۆماركرد بۆ ژێر 400 هەزار بەرمیل دابەزیوە

دوای ئەوەی ئەمریكا بڕیاری كڕینی نەوتی ئێرانی لە لایەن وڵاتانی جیهان خستە واری جێبەجێكردن, ئاژانسی رۆیتەرز بە كەڵك وەرگرتن لە ئاماری سەرچاوە پیشەییەكان و ڕێڕەوی نەوت كێشەكانی دەریایی و بە لەبەر چاوگرتنی كۆتایی هاتنی ماوەی لێخۆشبوونی كڕیارانی نەوتی ئێران دەنووسێت ، هەناردەی نەوتی ئێران بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە .
ئێران تاكوو پێش گەمارۆكان لە مانگی دووەمی پاییزی ساڵی پاردا ڕۆژانە بە بەردەوامی 2.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە دەكرد ، بەڵام ئەم ئامارە لە شەش مانگی لێخۆشبوونەكانی ئەمریكا بۆ كڕیارانی نەوتی ئێران گەیشتە یەك ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا و لە نیوەی دووهەمی مانگی مای دا لێخۆشبوونەكان هەڵگیران .
ئەمریكا هەڕەشەی كردووە ، هەر وڵاتێك نەوت لە ئێران بكرێت گەمارۆی بەسەردا دەسەپێنێت ، بەو حالەشەوە تا ئێستا ڕوون نییە ئەم نەوتەی لە مانگی مای دا بەرێ كراوە بۆ چین ، فڕۆشراوە یان لە مەخزەنەكاندا ، هەڵگیراوە .
ناوەندی پیشەیی و كۆمپانی ( ڕفینیتوو ) كە چاودێری ڕێرەئاویەكان دەكات بۆ ڕاگوێزانی نەوت و كەڵ و پەلی بازرگانی بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە بار كردنی نەوتی ئێران لەم مانگەدا گەیشتۆتە ژێر 400 هەزار بەرمیل ، ئەوە لە كاتێكدایە ئەم نەوتەش بەڕێی بازاڕەكانی رۆژهەڵارت ناوەراستی كراوە .

Back to top button