ڕووسیا داوای كۆبوونەوەی بە پەلەی كۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێكەوتنی ئەتۆمی ئێران دەكات
ئەمڕۆ چووارشەممە 29 ی مانگی مای ، عەبباس عێراقچی و سێرگەی ریابكۆڤ جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا لە تاران كۆبوونەوەو سەبارەت بە داهاتووی رێكەوتنی ئەتۆمی گەیشتوونەتە ڕێكەوتن و ڕووداوو پێشهاتەكانی ناوچەیی و جیهانیشیان لەم بارەوە تاوتوێ كرد .
ڕووسیا بە هەموو شێوەیەك حەولدەدات ئێران پابەندی ڕێكەوتنەكە بێت ، بۆیەش بە پەلە داوای كۆبوونەوەی كۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێكەوتنی ئەتۆمی ئێران دەكات .
ئەم سەردانەی ریابكۆڤ گرینگی لەوە دایە ڕووسیا داوای كۆبونەوەی بە پەلەی كۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێكەوتنی ئەتۆمی ئێران دەكات