ئەمریكا بۆ توركیا خۆت یەكڵا بكەوە ئێمەت دەوێت یان رووسیا

ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا خوێندنەوەیەكی شیاو دەكات بۆ هەڵپەساردنی مەشق پێ كردنی فڕۆكەوانە توركەكان لەسەر فڕۆكەی F35 ی پێشكەوتوو بەهۆی بەردەوامی پلانەكانی توركیا بۆ كڕینی سیستەمی S400 ی ڕوسی بۆ بەڕگری لە ڕۆكێت

خلۆسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا لە 22 ی ئایار گوتی سەربازە توركەكان ئێستا لە ڕوسیا مەشقیان پێ دەكرێ لەسەر بەكارهێنانی سیستەمی S400 و سەربازە ڕوسیەكانیش پێم وایە سەردانی توركیا دەكەن

ئەمریكا پێشتر بە ڕاشكاوی ڕایگەیاند نابیت توركیا لەلایەك سیستەمی ڕوسی S400 بكڕیت و لەلایەكی تر لە پرۆگرامی فڕۆكەی F35 بمینێـت،ئێستا لە بنكەی ئاسمانی ڵۆك لە ئەریزۆنا فڕۆكەوانە توركەكان مەشقیان پێ دەكری و ڕوونیش نەكراوە ئایا ئەم فڕۆكەوانانە پاش دەرچوونی ئەم بڕیارە دەمینێن یان نا

Back to top button