ئەمریكا گەر ئێران مەرجەكانمان جێبەجێبكات ئامادەین دەست لە فشارەكانمان هەڵگرین

 

جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا ڕایگەیاند گەر ئێران مەرجەكانی واشنتۆن جئبەجێ بكات ئەوا كۆتایی بە گەمارۆكانی سەر ئەو وڵاتە دێنن و پەیوەندیەكانیش دەست پێ دەكەنەوە.

ئەمریكا دوانزە مەرجی بۆ تاران داناوە وەك پێشینە بۆ ھەڵگرتنی گەمارۆكانی سەر تاران كە دیارترینیان بریتین لە

١- خستنەڕوی وردەكاری بەرنامە ئەتۆمیەكەی و ڕێگەدان بە پشكنینی بەردەوامی بنكەكان

٢- ڕاگرتنی پرۆگرامی پیتاندنی یۆرانیۆم تا ئەوكاتەی ڕێكەوتنێكی نوێ واژۆ دەكرێت لەو بارەوە

٣- ڕێگەدان بە تیمی پشكنینی وزەی ئەتۆمی نێودەولی بۆ پشكنینی سەرجەم بنكەكان لەھەر كاتێك كە بیانەوێت

٤- ڕێگری كردن لە بڵاوبونەوەی موشەكە دورھاوێژەكان كە توانای ھەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمیان ھەیە

٥- ئازادكردنی سەرجەم دیلە بیانیەكان كە لە لایەن ئێرانەوە دەستگیر كراون بە تایبەت دیلە ئەمریكیەكان

Back to top button