ڕووحانی چۆكی داداو داوای دانوستان لەگەڵ ئەمریكا دەكات

 

سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت هەركاتێك دوژمنانی ئێمە پابەندی بەڵێنەكانی خۆیان بوون دەرگای دانوستانەكانمان ئاواڵایە ، ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر ڕێبەری دینی ئێران دانووستانی لە گەڵ ترەمپ ڕەت كردۆتەوەو گوتوویەتی دانوستان بە واتەی خواردنەوەی ژەهرێكی زۆر بەهێزە
حەسەن رووحانی ، سەرۆك كۆماری ئێران ئەمرۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی حكومی ڕاستەوخۆ كاردانەوەی بۆ داوای ئەمریكا بۆ دانووستان دەربڕی و گووتی ئەگەر دوژمنانی ئێمە پابەندی بەڵینەكانیان بن ، دەرگای دانووستانمان ئاوڵایە .
لە كاتێكدا كە نزیك لە ڕۆژی قودسە لە ئێران وەك دووایین هەینی مانگی ڕەمەزان ڕووحانی هێرشی كردە سەر ئیسرائیل و گووتی : رۆژگارێك بوو خەڵكی فەلەستین بۆ بەربەرەكانی تەنیا بەردیان بە دەستەوە بوو . بەڵام ئەمڕۆ چەكی وەهایان بەدەستە دەتوانن وڵامێكی گورچوو بڕ بە ئیسرائیل بدەنەوە وئیستا مووشەك وڵامدەرەوەی مووشەكە بەجۆرێك كە لە دوای 48 كاتژمێر مووشەك باران ، گومبەزی ئاسنینی ئیسرائیل نەیتوانی ڕێگر بێت لە پێكانی ئامانجی مووشەكی فەلەستینیەكان .

ڕووحانی هەروەها ، وەك كاردانەوەیەك بۆ بە پایتەخت ناساندی ئورشەلیم ( بیت المقدس ) و ڕاگوێزانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بۆ ئەوێ گووتی پرۆسەی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەراست كە سەرۆكی ئەمریكا وەك مەعامەلەیەكی سەدە ناوی دێنێت ، شكستی پێهاتووە ، ئەوەی ئەمریكا دەیكات لە ئێستادا پلان گێڕی تەنیا لە دژی فەلەستینیەكان نییە بەڵكوو پلانگێڕی لە دژی هەموو رۆژهەڵاتی ناوەراستە

Back to top button