مامۆستایه‌كی ئاینی له‌ شاری هه‌ولێر ده‌كوژرێت

خواكوڕك

رۆژی سێشەممە 22/11/2016 مامۆستایه‌كی ئاینی به‌ناوی د. وشیار ئیسماعیل پێشنوێژ و وتارخوێن لە مزگەوتی عومەر بندیانی گەڕەكی شادی شاری هەولێر، لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە لەبەردەم ماڵەكەی تەقەی لێكراوە.

مامۆستا وشیار جه‌میل‌ كه‌ هاوكات كادیرێكی پێشكه‌وتووی یه‌كگرتووی ئیسلامیه‌، بانگكراوەتە دەرەوە، و بە سەختی برینداربووە، دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێریش ده‌ڵێت، سەرجەم دەزگا ئەمنییەكانی شاری هەولێر بۆ لێكۆڵینەوە لەم رووداوه‌ راسپێردراون.

رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووه‌، “مامۆستا وشیار کەسێکی بەنێوبانگ و ئازیزی شاری هەولێر بوو، کوشتنیشی بە ئاسانی تێناپەڕێت، بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان راسپێردراون بۆ دۆزینەوەی سەرەداوێک یاخود تۆمەتبارێک”.

Back to top button