سودی خواردنی گێلاس لە ڕەمەزاندا

گێلاس یەكێك لەو میوە بەتامانەی لەم وەرزدا لە بازاڕەكاندا بونی هەیە، بەهۆی تامە تایبەتەكەیەوە كەسانێكی زۆر حەز بە خواردنی دەكەن، بەتایبەت لەئێستادا كە مانگی رەمەزانە و حەزی خواردنی میوەكان زیاتر دەبێت.

بەڕای پسپۆڕانی تەندروستیش خواردنی گێلاس، چەندین سودی بۆ لەش هەیە و خوێن لە ژەهرو میکرۆبە زیان بەخشەکان پاکدەکاتەوە.

هەروەها ئەو ماددانەی لە پێکهاتەی گێلاسدا هەن، وا لە گەدە دەکەن کرداری هەرس کردن تێیدا ئاسان بێت و ئەو ئەنزیمانەی دەردەدرێن، شیکردنەوەی خواردنەکانی پێ ئاسان بکرێت.

Back to top button