کاریگەری هەنار لەسەر تەندروستی لەش چیە
پزیشکانی ددانی زانکۆی کالیفۆڕنیا دەڵێن لەنێو هەناردا چەندین جۆری دژە بەکتریا هەن کە دژی دروستبوونی لەکەی ددانن.
بەپێی گوتەی پزیشکە ئەمریکییەکان، هەنار توانای کەم کردنەوەی ئەم بەکتریایانە و سەرەنجام کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە کلۆربوونی ددان و هەوکردنی پووک هەیە.
هەنار بەگشتی مەترسی تووشبوون بە هەوکردنەکان کەم دەکاتەوە، شەربەتەکەشی سوڕی خوێن کارادەکات. بەپێی ئەوەی هەنار توانای بەرزکردنەوەی ناردنی ئۆکسجینی بۆ دڵ هەیە.
جگە لەو سوودانەی کە زانکۆ ئەمریکییەکە دووپاتیان دەکاتەوە، هەنار بە ڤیتامینەکانی C و E ش دەوڵەمەندە