ئەحمەد خەلیل خه‌ریكى کلیپێکی نوێیه‌

گۆرانیبێژى لاوى كورد “ئەحمەد خەلیل” له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى  ئینستاگرام ئاشكراى كردووه‌ كه‌ لە ئایندەیەکی نزیکدا بەرهەمێکی نوێی هونەریی بڵاو دەکاتەوە.
ئەحمەد خەلیل لە ئینستاگرامى خۆى ئاماژەی بە نوێترین کاری کردووە، کە گۆرانییەکە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی “ئەشق”، پڕۆمۆی کلیپەکەیشی بڵاو کردووەتەوە و ڕای گەیاندووە كه‌ بەم زووانە بەرهەمە نوێیه‌کەی بڵاو دەکاتەوە.
ئەحمەد خەلیل، لە ساڵی 1983 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی 2012 دەستی بەکاری هونەری کردووە، یەکەم ڤیدیۆ کلیپیشی بە ناوی “چاوەڕوانی” بوو کە بە گوتەی خۆی بە پارەی کرێکاری بەرهەمیهێناوە، خاوەنی زیاتر لە 12 ڤیدیۆ کلیپە و چەندان ئاهەنگ و کۆنسێرتی گۆرانی ساز کردووە، ئێسته‌ بەهۆی بەرهەمەکانییەوە هەوادارێکی زۆری هەیە.
Back to top button