وێنه نوێیه‌كانى كارداشیان سێ ملیۆن بینه‌رى هه‌بوو
ئه‌ستێره و نمایشكاری ناوداری ئه‌مه‌ریكی “كیم كارداشیان” دوو وێنه‌ى له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه كه له‌كاتى چوونیدابوو بۆ ئاهه‌نگێكى شه‌وانه، جله‌كانى به‌رى له له‌لایه‌ن میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا زۆرترین قسه‌ى له‌باره‌وه كرا زیاتر له شێوه‌ى ماسى ده‌ركه‌وتبوو، به‌هۆى ورووژێنه‌رى له جله‌كانى و ڕێكى جه‌سته‌ى نزیكه‌ى سێ ملیۆن بینه‌ر و لایكى بۆ هاتووه.
وێنه‌كانى ئه‌مجاره‌ى كارداشیان له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا ڕه‌نگی قژی گۆڕیوه و به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌ركه‌وتووه، وێنه‌كانى له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووه‌تەوە و بووه‌تە جێی سەرنجی هەوادارانی و هه‌موویان باسى جوانى نه‌بڕاوه‌ى ئه‌و خانمه ده‌كه‌ن و بهشاجوانى گه‌ردوون ناویان بردووه.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته كارداشیان به ستایلی كلاسیك وێنه‌كانی وه‌ك ژنانی ساڵی نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌كانی ڕابردووی بڵاو كرده‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی دروست كرد، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مجاره‌ش له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ی ڕیكۆرد بشكێنێت له وه‌رگرتنی لایك.
كیمبێرلی نۆیڵ كارداشیان، ناسراو به كیم كارداشیان، له 21ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1980 له لۆس ئه‌نجلۆس، كالیفۆرنیا له ئه‌مه‌ریكا له‌دایك بووه، كه‌سایه‌تی ته‌له‌ڤزیۆنی و نمایشكار و ئه‌كته‌ر و دیزاینه‌ری جلوبه‌رگه، له ساڵی 2000 له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ری موزیك “ده‌یمن تۆماس” پێوه‌ندی سۆزداری به‌ست، له 2003 له‌یه‌كتر جیابوونه‌وه.
دوای ئه‌و جیابوونه‌وه كیم ڕه‌فتاره‌كانی به ته‌واوی ڕووی له گۆڕان كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا كیم هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ پاریس هێڵتندا هه‌بوو، هه‌ر به هۆی ئه‌و هاوڕێیه‌تییه‌وه سه‌رنجی میدیاكانی به‌لای خۆی ڕ‌اكێشا، له شوباتی 2007 گرته‌ی سێكسی كیم و هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی “ڕه‌ی جه‌ی” دزه‌ی كرد كه له 2003 دا تۆمار كرابوو، له ساڵی 2006 كیم چووه ناو دنیای بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو خوشكه‌كه‌ی و فرۆشگه‌یه‌كی كرده‌وه به ناوی D-A-S-H له كاله‌بۆسه‌س له كالیفۆرنیا.