کەنەدا پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

کەنەدا پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و هیوای خواست کار لەسەر کێشە گرنگەکانی وەک بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتان و یەکسانی رەگەزی بکەن.

باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق لە ئەژماری تویتەری خۆی دەڵێت، “کەنەدا پیرۆزبایی لە رێزدار نێچیرڤان بارزانی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنیان وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق”.

ئەوەشی گوتووە “هیوادارین پێکەوە کاربکەین لەسەر کێشە گرنگەکانی وەک بەهێزکردنی ئافرەتان و یەکسانی ڕەگەزی”.

ڕۆژی سێ شەممە ۲۸ی ٥ی ۲۰۱۹ بەدەنگی ٦۸ پەرلەمانتار لە پەرلەمانی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا، دوا بە دوای هەڵبژاردنی، وڵاتانی ناوچەکە و جیهان لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی و بەیاننامەوە پەیامی پیرۆزباییان ئاراستەکرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.

Back to top button