سعوودیا داوا دەکات هەڵوێستێکی ( گورچوو بڕ ) وڵامی ‌هێرشکەرانی سەر نەوتکێشەکانی کەنداوی عەرەبی بدرێتەوە

 

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناوەندی هاوکاری ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە30 مای لە ( جەددە ) دەستی پێکرد .
ئامانجی سعوودیا لەم کۆبوونەوە گووشارخستنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێرانە .
ئیبراهیم ئەلعەساف ، وەزیری دەرەوەی سعوودیا لە سەرەتای دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا داوای لە وڵاتانی بەشدار کرد بە هەموو شێوەیەک لە دژی زێدە خوازی و دەستتێوەردانەکانی ئێران لە ناوچەدا بوەستنەوە ، لە هەمانکاتیشدا دەڵێت پێویستە وڵامێکی گورچووبڕ بدەینەوە بەو وڵات و لایەنانەی دەستیان هەبووە لە هێرشکردنە سەر نەوتکێشەکانی کەنار ئاوی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە کەنداوی عەرەبدا .

ئەڵعەساف دەڵێت : هێرش بۆ سەر نەوت کێشەکان هێرشکردنە سەر ئابووری جیهان و ئاسایشی ناوچەکەیە ، سەبارەت بە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆ سەر پاڵاوگەی نەوتی کۆمپانیای ( ئارمکۆ ) گووتی ئەوە هێرشێکی تیرۆریستیەو پێویستە بە کاردانەوەی خێرا و بەجێ وڵامیان بدرێتەوە .
وەزیری دەرەوەی سعوودیا هەر وەها گووتی : پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە میلیشیاکانی حووسی یەمەن ، دەستیوەردانی کێشەکانی ناوخۆیی وڵاتان دەگەێنێت و پێویستە جیهانی ئیسلام هەڵوێستی هەبێت و مەحکومی بکات .

Back to top button