دامەزرێنەری ویکیلس لە دۆخێکی تەندروستی خراپدایە.

پارێزەری جولیان ئاسانج دامەزرێنەری سایتی ویکیلیکس ڕایگەیاند کە ناوبراو لە بارێکی سەختی تەندروستیدایەو توانای ئەوەی نیە لەبەردەم کامێراش ئامادە بێت بۆ ئەوەی وتەی لێوەربگیرێت لە لایەن دادگاوە،جولیان لە ئێستادا لە وڵاتی بەریتانیا دەستبەسەرکراوەو چاوەڕێ دەکرێت چارەنوسی لە ئایندەیەکی نزیک دیاری بکرێت
لە لایەکی دیکە واشنتۆن بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری نھێنی و ھەواڵگری لە ئێستادا داوای لە لەندەن کردوە جولیان ڕادەستی بکاتەوە
چاودێران پێیان وایە ھۆکاری خراپی دۆخی تەندروستی جولیان ترسی ناوبراوە لەوەی کە لەندەن بەو داوایەی واشنتۆن ڕازی ببێت و ناوبراو ڕادەست بکرێتەوە

Back to top button