چەندین پرۆژە لە ھەولێر دەستپێدەكەنەوە

عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند: “پرۆژه‌ ستراتیژییه‌كانی هه‌ولێر هه‌موویان ده‌كه‌نه‌وه‌ سه‌ر پێی خۆیان له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا هه‌ندێك پرۆژه‌ی گرنگ ته‌واو ده‌بن.

 

عەلی رەشید گوتیشی:  هه‌ندێك پرۆژه‌ی تازه‌ ده‌ستیان به‌كار كرده‌وه‌ كه‌ بریتین لە پرۆژه‌ی شه‌قامی سه‌ره‌كی شه‌قڵاوە – هەریر، تونێله‌كانی رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر – پیرمام، هەولێر – دهۆک، کە له‌ كۆتایی مانگی 6 ته‌واو ده‌بن و مانگی 9 ده‌كرێنه‌وه‌، پرۆژه‌ی گۆپاڵ هه‌ولێر – دهۆك ده‌ستی به‌كار كردووه‌ته‌وه‌، پرۆژه‌ی 150 مه‌تری ده‌ستی به‌كاركردووه‌ و هەروەها ده‌ست به‌دروستكردنی باڵه‌خانه‌كانیش كراوه‌”.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر گوتیشی: “ئه‌گه‌ر بوودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان بێت، هه‌ولێر زۆر به‌خێرایی ده‌بوژێته‌وه‌ و دەست بە کارکردن لەسه‌رجه‌م پرۆژه‌كان دەکرێتەوە.

Back to top button