وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا : گوشارەکانی ئەمریکا حزبوڵلای لوبنانی ناچار بەسوالکردن کرد
مۆرگن ئۆرتێگاس ، وتەبێژی نوێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی پێنج شەممە 30 مانگی مای لە پرێس کۆنفرانسێکدا بۆ پەیامنێران ڕایگەیاند : سیاسەتی گووشاری تایبەتی ئێمە بۆ سەر ئێران بۆ ئەوە بوو توانایی ئەوەی نەبێت پشتیوانی ئابووری گرووپەتیرۆریستیەکان بکات .
ئۆرتێگاس دەلێت : ئێمە لەم سیاسەتەدا سەرکەوتین ، چوونکە بۆ یەلکەمجار ، حزبووڵلای لوبنان ، ئەو گرووپەی کە ڕاستەوخۆ لە بوواری دارایی و ئابوریدا لە لایەن ئیرانەوە پاڵپشتی دەکرا ، ئیستا کەوتۆتە درۆزە کردن ( سواڵ کردن ) و داوا لە خەڵک دەکات بۆ بەردەوامیان یارمەتیان بکەن .
بەقسەی وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەژیمی ئێران لە ئیستادا داوای لە هێزەکانی حزبوڵلا کردووە سووریا بە جی بێڵن ، مووچەی ئەوانی یان کەم کردۆتەوە و یان لەی بڕیون .
شەڕکەرێکی سەر بە ئێران لەم ماوەدا بە نیۆیۆرگ تایمزی گوتووە ، ڕۆژە خۆشەکانمان تێپەڕی و ئیتر هەرگیز بۆمان دووپات نابنەوە کە چۆن بە پارەی ئێران رامان دەبوارد