گرووپێكی حەشدی شەعبی هەڕەشەی كورشتن لە محەمەد حەلبوسی دەكات
دوای ئەوەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەردانی ئەمریكای كردو لە و وڵاتە ئاماژەی بەوەكرد كە عێراق پێویستی بە ئەمریكایە, پێویستە هێزكانی لەو وڵاتەدا بمێنینەوە, لە بەرامبەردا ئەمڕۆ پێنجشەممە سەركردەیەكی (یەكێتی هێزە عێراقیەكان) ئاشكرای كرد كە میلیشیاكانی حزبوڵای عێراقی نزیك لە ئێران هەڕەشەی كوشتنیان لە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كردووە و حەشدی شەعبییش لەمبارەوە دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.
سەباح كەربولی سەركردە لە یەكێتی هێزە عێراقیەكان بە كەناڵی (ئەلعەرەبیە)ی راگەیاندووە بەر لە چەند رۆژێك ژمارەیەك چەكداری حزبوڵا بە فەرماندەیی ئەبو حەیدەر لەناو شاری بەغدا ڕێگری لە سكرتێری حەلبوسی كردووە و راستەوخۆ پەیامی هەڕەشەی كوشتنی پێدا ناردووە بۆ حەلبوسی.
ئاماژە بەوە دەدرێ كە ئەم هەڕەشەی كوشتنەی لە حەلبوسی كراوە بە هۆی دەربڕینی هەڵوێستی بێلایەنانە بووە لە گرژییەكانی نێوان واشنتن و تاران، بە تایبەتیش كە رایگەیاندبوو ئامادەیە ناوبژی واشنتن و تاران بكات، ئەگەر ئەو دوو لایەنە بە شێوەیەكی فەرمی داوای لێ بكەن.
جێی باسە چەند هەفتەیەكە گرژییەكانی نێوان واشنتن و تاران گەیشتووەتە ئەوپەڕی و ئەگەری روودانی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە ئانوساتدایە.