ڕاوێژكاری باڵای ترەمپ گەیشتە ئیسرائیل، چۆنیەتی ڕووبەڕوو بونەوەی ئێران گفوگۆدەكات

 

جۆرد كۆشنەر ڕاوێژكاری باڵای سەرۆك كۆماری ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەراست ، لە بەردەوامی سەفەرەكانیدا بۆ ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست بەیانی ئەمرۆ گەیشتە ئیسرائیل ، هاوكات بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران ‌هێرشی راگەیاندنیان دەست پێكرد لە دژی پرۆژەی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەكان .
ئاژانسەكانی فەڕەنسا ڕایانگەیاند ، جۆرد كۆشنەر لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی مەغریب ( مەركش ) و ئوردەنی كردووەو لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئە و وڵاتانە كۆبۆتەوە .
هەرچەند وردە كاری ئامانجی سەفەری كۆشنەر بۆ ئیسرائیل ڕانەگەێندراوە، بەڵام وتەبیژی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئورشەلیم دەڵیت وا بڕیارە لە گەڵ بنیامین نتانیاهوو سەرۆك وەزیران كۆببێتەوە .

جۆرد كۆشنەر ڕاوێژكار و زاوای ترەمپ لە دوو ساڵی ڕابردوودا سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئاشتی لە ئەستۆ بووە و گوتوویەتی وردە كاری پرۆسەكە لە دووای مانگی ڕەمەزان و پێك هێنانی كابینەی نوێی ئیسرائیل ڕادەستی هەردووك لایەن دەكرێت .

ئەو پرۆژەی كە ناویان لێ ناوە ( سەودای سەدە ) تا ئیستا وردە كاریەكانی ئاشكرا نەكراوە بەڵام بڕیار بوو بەشێكی لە بوواری ئابوریدا لە كۆنفرانسی مانگی داهاتووی بەحرێن ئاشكرا بكرێت .

Back to top button