یەکێتی داوای رێککەوتنێکی تر لە پارتی دەکات
دوای ئەوەی پارتی و یەکێتی دوو ڕێککەوتننامەیان واژۆکرد، بۆ پێکهێنانی حکومەت، یەکێتی پابەندی هەردوو رێککەوتنەکە نەبوو، بۆیە پارتی بەبێ گەڕانەوە بۆ یەکێتی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی هەلبژار، ئەگەر چی ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک نیە بەڵام پارتی و یەكێتی دەرگای گفتوگۆیان بە رووی یەكتردا بە كراوەیی دەھێڵنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی یەكێتی بەشداری كۆبوونەوەی 28 ی ئەم مانگەی پەرلەمانی كوردستانی نەكرد, كە تایبەت بوو بە ھەڵبژاردنی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان.
لهمبارهیهوه كەمال كەركوكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: پرۆسەی پێكھێنانی حكوومەت چیتر دواناخرێت و لەھەمان كاتدا ئامادەی گفتوگۆكردنین.
لە بەرامبەردا ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان جهخت دهكاتهوه، ھێشتا دەرفەت لەبەردەم پارتی و یەكێتیدا ماوە، بۆ ئهوهی رێكەوتنێكی كۆنكرێتی بكەن، بەجۆرێك ھەردولا پێیەوە پابەند بن.
دوای ھەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وهك سەرۆكی ھەرێمى كوردستان، پەرلەمانی كوردستان 10ى مانگی داھاتووی وەك وادەی سوێندخواردنی یاسایی سەرۆكی ھەرێم دیاریكردووه، بەرپرسانی پارتی و یەكێتیش لە ھەوڵی ئەوەدان بەر لەو وادەیە گرفتەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن، كە دیارترینیان پۆستی پارێزگاری كەركووكە.