چوار تەقینەوەی یەک بەدوای یەک لە کەرکووک روویدا شەهید و بریندارهەن

 

کەمێک بەر لە ئێستا لە شه‌قامی “قودس”ی ناوه‌ڕاستی كه‌ركووك زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ روویاندا و تا ئێستاش به‌هۆیانه‌وه‌ 3 كه‌س كوژراون و 11 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.

بەپێی زانیارەیەکانی خواکوڕک رایگه‌یاند، ده‌نگی زیاتر له‌ چوار ته‌قینه‌وه‌ بیستراوه‌، كه‌ یه‌كێك له‌ ته‌قینه‌وه‌كان، مۆڵێكی بازرگانی نزيك شه‌قامی قودسی كردووه‌ته‌ ئامانج.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ته‌قینه‌وه‌كان و ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆ دراوه‌، تا ئێستاش لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی كه‌ركووك، هیچ ئامارێكی ته‌قینه‌وه‌ و قوربانییه‌كانی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

Back to top button