ئه‌ردۆگان پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌ركۆماری توركیا وێڕای پیرۆزبایی، خۆشحاڵیی خۆی به هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزیان وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كار و ئه‌ركی نوێ‌دا بۆ خواست.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا به‌ڕێز ئه‌ردۆگان به‌رده‌وامیی پشتگیریی كۆماری توركیای بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له پێگه‌ی تازه‌یدا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها بانگهێشتی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا سه‌ردانی توركیا بکات به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزباییی به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌ركۆماری توركیای كرد و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و تورکیای له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا.