نێچیرڤان بارزانی ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركووك سه‌ركۆنه ده‌كات
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مشه‌وی كه‌ركووكی سه‌ركۆنه كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵمان له خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هیدانی ته‌قینه‌وه تیرۆرستییه‌كانی ئه‌مشه‌وی كه‌ركووك ده‌كه‌ین و له‌م كاته سه‌خت و به‌ئازاره‌دا هاوسۆز و هاوخه‌میانین. هیوای سه‌لامه‌تی و زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران و به‌ركه‌وتووان ده‌خوازین و هه‌موو دامه‌زراوه پزیشكییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه و ئاماده‌ی پێشكه‌شكردنی هه‌موو هاوكارییه‌كن.
له كاتێكدا به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م تاوانكارییه ترسنۆكانه ده‌كه‌ین، داواكارین لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان تیرۆرستان بدۆزنه‌وه و به سزای یاساییان بگه‌یه‌نن. به‌رده‌وامی و فراوانبوونی كاره تیرۆرستییه‌كان له ناوچه‌كانی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری، ئاماژه‌ی ترسناكی كارابوونه‌ی تیرۆر و هه‌وڵی ئاڵۆزكردنی دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ن، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵه تیرۆرستییانه پێویستی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی فیدرالی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و هه‌ردوولا ده‌بێ به جددی كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.
دڵمان لای كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانییانه و خوای مه‌زن سه‌بووری و دڵنه‌وایییان بداته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان
30/5/2019