سوودەکانی فرمێسک بزانە

هەموو مرۆڤێک دەگری و فرمێسک لەچاوی دەڕژێت، فرمێسکیش چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە ئەو سوودانەش بریتین لە.

فرمێسک رشتن پارێزگاری لە چاو دەکات لە لێڵی و وشکبوونەوە دەی پارێزێت، هەروەها چەندین ماددە لەکاتی فرمێسک رشتن لەچاو دەرێژرێت کە پارێزگاری لەچاو دەکات.

فرمێسک رشتن بەهۆی سۆزداریەوە دەبێتە هۆی پاراستنی جەستە لەئازار، هەروەها ئاستی مەنگەنیزی زیانبەخش کەم دەکاتەوە.

ئەگەر بەهۆی لەتکردنی پیاز یان هەر شتێکی تیژ یارمەتی پاککردنەوەی چاو دەدات، هەروەها فرمێسک جەستە لە ماددە ژەهراویەکان پاک دەکاتەوە و ماندوویەتی جەستە کەم دەکاتەوە.

Back to top button