سوودەکانی مۆزی سەوز بۆ تەندروستی

مۆزی سەوز ئەو جۆرە مۆزەیە کە بەتەواوەتی پێنەگەشتووە،کە کۆمەڵێک سوودی گرنگ بەجەستەی مرۆڤ دەبەخشێت ئەوانیش بریتین لە.

کاری گورچیلەکان باشتر دەکات، و تەندرستییان دەکات،بەهۆی زۆری رێژەی پۆتاسیۆم لە پێکهاتەیەدا پەستانی خوێن رێکدەخات.

تەندروستی کۆڵۆن باشتر دەکات، یارمەتی جەستە دەدات ماددە بەسوودەکان بەباشی وەربگرێت.

خواردنێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە،چونکە برێکی کەم شەکری تێدایە، هەروەها کرداری هەرس باشتر دەکات،چارەسەری سکچوون دە کات.

Back to top button