فه‌یسبوک ژماره‌یه‌ک هه‌ژماری ساخته‌ی داخست

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ژمارەی پێوانەیی شکاندووە و دوو ملیۆن هەژماری ساختەی داخستووە.

لە راگەیەندراوێکدا کۆمپانیای فەیسبوک رایگه‌یاندووه‌: لە شەش مانگی ڕابردوودا تۆڕه‌كه‌ کە رووبەڕووی هەڕەشەی ژمارەیەکی زۆر لە هەژماری ساختە بۆتەوە کە بێزارکەربوون و هۆکارەکەشی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بووە، لەکاتێکدا لەچارەکی یەکەمی 2019دا دوو ملیۆن هەژماری سڕیوه‌تەوە.

میدیا جیهانیه‌کان ئاماژە بەوە دەکەن بەسڕینەوەی ئەو ژمارەیە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا فەیسبوک ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە.

Back to top button