شای سعوودیا : مووشەکە بالستیکی و بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی هەموو جیهان

 

سەلمان بن عەبدولعەزیز ، پاشای سعوودیا ، رۆژی پێنج شەم لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی عەرەب لە مەککە ، گووتی بەرنامەی مووشەکی و ئەتۆمی ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی جیهانی .

ئەو داوای لە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی کرد لە بەرامبەر زێدەڕۆیی و سەرکێشیەکانی ئێراندا بوەستنەوە.
پاشای سعوودیا هەروەها گووتی چالاکیەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا پێشێل کردنی بڕیارنامەکانی ئاشتی نەتەوە یەکگرتووەکانە .
سەلمان بن عەبدولعەزیز گووتی ئامانجی سعوودیا دڵنیایی دانە بۆ بەردەوامی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی ، بۆیەش هەڵویست گرتنی لە بەرانبەری ئێراندا بە ئەرێنی زانی .
سەلمان داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد بەهەر شێوەیەک و میکانیزمێک بۆیان دەکرێت لە دژی ئێران بوەستنەوەو ڕێگری لە دەستێوەردانی ئێران بکەن لە وڵاتانی ناوچەدا .

Back to top button