پۆمپیۆ : ئێران بە ئامانجی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت هیرشی کردە

سەر نەوت کێشەکان

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێت : ئێران کاتێک هێرشی کردە سەر نەوت کێشەکان لە کەنداوی عەربدا ، ئامانجی ئەوە بوو برخی نەت لە بازاڕەکانی جیهانیدا بباتە سەرەوە .

مایک پۆمپیۆ لە سەرەتای دەستپێکی کاتژمێرەکانی ڕۆژی هەینی 31 مانگی مای / 10 ی جۆزەردان ، پێش ئەوەی سوواری فڕۆکە بێت و بەرەوە ئەرووپا وەڕێ بکەوێت لە وتووێژێکی کورت دا لە گەڵ پەیامنێران گووتی : هەموو هێرشەکانی ئێران بۆ بەرز کردنەوەی نرخی نەوتە .
ئەو گووتی هەموو بەڵگەکانم چاوپێکەوتووە سەبارەت بە چۆنیەتی هێرشکردنە سەر نەوت کێشەکان لە لایەن ئێرانەوە ، هەر ئەو بەڵگانەی جۆن بۆڵتۆن گوتوویەتی لە بەر دەستمان دایە

Back to top button