ئاژانسی بلۆمبێرگ : ڕووسیا سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ بە ئێران نافرۆشێت

 

ڕووسیا داواکاری ئێرانی رەت کردۆتەوە سەبارەت بە فرۆشتنی سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠، هۆکارەکەشی بۆ گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە کەنداوی عەرەبیدا دەگێڕێتەوە.

ئاژانسی بلۆمبێرگ، لە زار دوو سەرچاوی باوەڕپێکراوی ئەم بوارە کە یەک لەوان بەرپرسێکی باڵای حکومەتی ڕووسیایە بڵاوی کردەوە بڕیاری ڕەت کردنەوەی ئیران بۆ کڕینی قەڵغانی مووشەکی ” ئێس ٤٠٠ ” ڕاستەوخۆ بە فەرمانی پۆتن بووە .

سەرچاوەکانی بلۆمبێرگ گوتوویانە ، لە بەر ئەوەی بۆیان نییە لەم بارەوە ڕوونکردنەوە بدرێت ، پێیان باش نییە ناوەکانیان ئاشکرا بکرێت .

Back to top button