جەواد زەریف : لە بەیانیەوە ئامادەم بچمە ریاز
وەزیری دەرەوەی ئێران موحەمەد جەواد زەریف گوتی ئامادەیە لە بەیانیەوە بچێتە ریاز ئەگەر هاتوو سعودیە سیاسەتی خۆی بگۆڕی بەرامبەر ئێران
گوتیشی دەروازەی تەهران کراوەیە بە ڕووی ووڵاتانی کەنداو و تەنها دوو ووڵات ڕێگایەکی جیاوازیان گردووتە بەر و ئەم ڕێگایەش مەترسی لەسەر هەمووان هەیە، دڵنییایشیدا کە تەهران نایەوێت ڕووبەڕووی هیچ لایەنێك ببێتەوە و داوای لە واشنتۆن کرد جەنگە نایاساییەکەی دژی ئێران ڕابگرێت
لە لایەکی ترەوە وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگی لاڤرۆڤ گوتی هەندێ ووڵات لە ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو ئامادەن چاوێك بە دەستپێشخەری ئێران بخشێنن تایبەت بە پەیماننامەی هێرش نەکردنەسەر یەكتر لە ناوچەکە و ئامادەیی مۆسکۆی نیشان دا بۆ هاوکاری جێ بەجێ کردنی ئەم پەیماننامەیە