کارمەندانی ئیکسۆن مۆبێل دەگەڕێنەوە عێراق
دوو بەرپرسی عێراقی لە بواری نەوت ئەمڕۆ هەینی ڕایان گەیاند کە کارمەندانی ئیکسۆن مۆبێل ڕۆژی یەك شەمە دەگەڕێنەوە کێڵگەی نەوتی ڕۆژئاوای قورنە 1 ی عێراقی پاش ڕەزامەندی حکومەتی عێراق لەسەر تووند وتۆڵ کردنی لایەنی ئەمنی
ڕوونیشیان کردەوە لە هەنگاوی یەکەم گەورە بەرپرس و ئەندازیارە گرینگەکان بۆ کاری کۆمپانیا دەگەڕێنەوە،ئەوەش پاش ئەوەی ئیکسۆن مۆبێل بەر لە دوو هەفتە بڕیاری کشانەوەی شەست کارمەندی بیانییان دا و گواسترانەوە بەرەو دوبەی
سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق لە کاتی کشانەوەی کارمەندەکان ئیکسۆن مۆبێل گوتی ئەمە هەنگاوێکی سیاسیە و جێی ڕەزامەندی ئێمە نیە بەڵام لەسەر داوای کۆمپانیای ناوبراو عێراق لایەنی ئەمنی کێڵگەکانی تووند و تۆڵتر کردووە