ڕوحانی ڕو لە وڵاتانی عەرەبی دەڵێت : ئەوەی گرینگە فەلەستین و ( سەودای سەدەیە )

 

حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا بۆ سەرکردەی وڵاتانی ئیسلامی هۆشداری دەدات لەوەیکە کێشەی سەرەکی بۆ وڵاتانی ئیسلامی دەبێت فەلەستین بێت . ڕێبەرانی عەرەب نابێت پرۆژەی ئاشتی ئەمریکا ناسراو بە “سەودای سەدە ” قەبووڵ بکەن .
لە کاتێکدا کە سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی لە مەککە کۆبوونەوە بۆ ئیدانە کردنی سیاسەتەکانی ئێران ، حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا بۆ سەرکردەی وڵاتانی ئیسلامی دەنووسێت کێشەی سەرەکی بۆ وڵاتانی ئیسلامی دەبێت فەلەستین بێت . ڕێبەرانی عەرەب نابێت پرۆژەی ئاشتی ئەمریکا ناسراو بە “سەودای سەدە ” قەبووڵ بکەن، ئەو نامەیە هاوکاتە لە گەڵ دوایین هەینی مانگی ڕەمەزان کە لە ئێران بە ناوی ڕۆژی قودسەوە ناوزەد کراوە .
ڕوحانی لە دێری یەکەمی نامەکەیدا بە لەحنێکی تەوسەوە دەنووسێت ” لەوەیکە نەتانتوانیوە بە پێی ئەخلاقی تایبەتیتان من بەشدار بکەن لە کۆبوونەوکانتان زۆر بە داخم ” پاشان دەڵێت هیوادارم کۆبوونەوەکانتان لە پێناو فەلەستین سەرکەوتووانە بێت .
ئەوە لە کاتێکدایە ئامانجی سەرەکی ئەم کۆبوونەوەانەی مەککە ، بۆ دژایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیدانە کردنی کردەوەکانی بووە .

Back to top button