ئەمریکا داوایەک لە ئەڵمانیا دەکات
مایك بۆمبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی هیوای خواست کە ئەڵمانیا هاوشێوەی بەڕیتانیا چالاکیەکانی حیزبوڵا قەدەغە بکات
بۆمبیۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی هاوبەش دا لە گەڵ هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەرلین ئاماژەی دا بە گرنگی بەرپەچدانەوەی هەڕەشەکانی ئێران وگوتی دەبێ یەکێك هەبێت ڕووبەڕووی ئێران و چەکە مەترسیەکانی ببێتەوە
بەریتانیا مانگی ڕابردوو باڵی سیاسی حیزبوڵای خستە نێو لیستی ڕێکخراوە تیرۆرستەکانی قەدەغە کراو لەو وڵاتە
لێدوانەکانی بۆمبیۆ هاوکاتە لەگەل کەرنەڤاڵی حیزبوڵا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس و لە بەیروت ئامادەکاری بۆ دەکرێت