پارتی پەیامێکی ئاراستەی یەکێتی کرد، دەڵێت ئەرکی ههمووانه شانبدەینە بەر بەرپرسیاریەتی قۆناغەکە
به بۆنهی 44همین ساڵهی دامهزراندنی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان، مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی مهكتهبی سیاسی و سهركردایهتی و ئهندام و لایهنگرانی ئهو حزبه دهكات.
له بهشێكی پهیامهكهی پارتیدا هاتووه: “ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی لە ھەلومەرجێکی ھەستیار و پڕگۆڕانکاریدایە، بۆیە ئەرکی سەرجەم ھێز و لایەنە نیشتمان پەروەرەکانە شانبدەینە بەر بەرپرسیاریەتی قۆناغەکە و ئایندە و چارەنوسی گەل و نەتەوە و بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان لەسەروی ھەموو شتێکەوە ببینین”.
دهقی پهیامهكهی پارتی:
“پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (44)مین ساڵیادی دامەزراندنی
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان
بەڕێزان/ لە مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان
بە بۆنەی(44)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین، هیوادارین لە خەبات و خزمەت بەردەوام بن لە پێناو بەدیهێنانی مافە رەواكانی گەلەكەمان.
ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی لە ھەلومەرجێکی ھەستیار و پڕگۆڕانکاریدایە، بۆیە ئەرکی سەرجەم ھێز و لایەنە نیشتمان پەروەرەکانە شانبدەینە بەر بەرپرسیاریەتی قۆناغەکە و ئایندە و چارەنوسی گەل و نەتەوە و بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان لەسەروی ھەموو شتێکەوە ببینین.
ئومێدەوارین ئەو یادە هاندەری یەکدەستی و تەبایی ناوخۆی حزبە تێکۆشەرەکەتان و ھەوێنی زیاتری یەك گوتاریی سیاسی و هاوپەیمانیی راستەقینە و کاری ھاوبەشی سەرجەم هێزو لایەنە سیاسیەكانیش بێت بۆ پتەوكردنی پایەكانی ئەزموونەکەمان و پاراستن و بەدیهێنانی دەسكەوتی زیاتر بۆ گەلەکەمان.
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن..
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان”