سووده‌کاني سێو به‌ پێی ڕه‌نگه‌کانی بزانن و بشزانن كامه‌یان سودی زیاتره‌.

هه‌روه‌ک له‌ مێژه‌وه‌ وتراوه‌ يه‌ک سێو بخۆ له‌ ڕۆژێکدا و هيچکات پزيشك مه‌بينه‌، بۆيه‌ سێو يه‌کێکه‌ له‌ ميوه‌ به‌ سووده‌کان و پێويسته‌ ڕۆژانه‌ بخورێت، بۆ ئه‌مه‌ش لێڕه‌دا ده‌توانيت به‌ پێي ڕه‌نگه‌کاني، سووده‌کاني سێو بزانيت تا به‌رده‌وام بيت له‌ خواردنيان.”

ــ سێوي سه‌وز :

سوودێکي زۆري هه‌يه‌ بۆ جگه‌ر له‌ ماده‌ ژه‌هراوييه‌کان ده‌يپارێزێت، ڕێژه‌يه‌کي زۆر ماده‌ي دژه‌ ئۆکسانه‌کانـــــــــــــــــي تێدايه‌ بۆيه‌ ئه‌گه‌ري توشبوون به‌ زۆربه‌ي شێرپه‌نجه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوود هه‌يه‌ بۆ جێگيرکردني باري ده‌روني که‌سه‌که‌ له‌ دڵته‌نگي ده‌يپارێزێت، ڕێگه‌ له‌ خوێن به‌ربوون ده‌گرێت.

ــ سێوي سور :

کاريگه‌رييه‌کي زۆري هه‌يه‌ له‌ســـــه‌ر دڵ و لووله‌خوێنه‌کان، بۆيه‌ باشتر وايه‌ ئه‌و که‌سانه‌ي ته‌مه‌نيان زۆره‌ ئه‌م جۆره‌ سێوه‌ زۆر بخۆن تا خۆيان بپارێزن له‌ جه‌ڵته‌ و نه‌خۆشييه‌کاني ديکه‌ي دڵ.

ــ سێوي زه‌رد :

به‌ سووده‌ بۆ چاوه‌کان له‌ ماندوييه‌تـــــــــــــي ڕزگاريان ده‌کات بۆيه‌ ئه‌و که‌سانه‌ي ماوه‌يه‌کي زۆر له‌سه‌ر کۆمپيوته‌ر کار ده‌که‌ن باشتر وايه‌ ئه‌م سێوه‌ به‌ به‌رده‌وامي بخۆن.

Back to top button