ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ شووتی خراپه

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شووتی سوودێكی زۆری هه‌یه‌و بۆ زۆرێك له‌ نه‌خۆشیه‌كان و كێشه‌كانی جه‌سته‌ دكتۆران ئامۆژگاری ده‌كه‌ن به‌ خواردنی .

به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌ڵمانی هۆشداری ده‌دات له‌ خواردنی شووتی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كێشه‌یان هه‌یه‌ له‌ لاوازی میزڵدان كه‌  نه‌خۆشه‌كه‌‌ به‌رده‌وام میز ده‌كات و ده‌چێ بۆ ته‌والێت .

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شووتی یه‌كێكه‌ له‌و خواردنانه‌ی ده‌بێته‌ هۆی میز كردنی زۆر ، هه‌روه‌ها گندۆره‌و خیار و ته‌ماته‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ نابێ ئه‌و كه‌سانه‌ بیخۆن كه‌ ده‌نالێنن به‌ لاوازی میزڵدانه‌وه‌ .

جگه‌ له‌و خواردن و میوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌نه‌ناس و پرته‌قاڵ و گێزه‌ر و ئاوی گازی و چایه‌و قاوه‌ و هه‌موو خواردنه‌وه‌ كافاینیه‌كان زیان به‌و كه‌سانه‌ ده‌گه‌یه‌نی  ده‌گه‌یه‌نی كه‌ ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان هه‌یه‌ .

شایانی باسه‌ شووتی سوودێ زۆری بۆ جه‌سته‌ هه‌یه‌ وه‌كو جوڵان و چاڵاكی ڕیخۆڵه‌كان و پێدانی جه‌سته‌ به‌ شه‌كری سرووشتی و ڕیشاڵی به‌سوود و چه‌ندین سوودی تر .

Back to top button