کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی کلۆپ پێش یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ

راهێنەری لیڤەرپوڵ پێیوایە ئەوان خیبرەیان وەرگرتوە لە یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ و رێزی ئەو کارەشی گرت کە پۆچیتینۆ کردویەتی.

پێش روبەروبونەوەى تۆتنهام لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوڵ بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.

کلۆپ دوپاتیکردەوە ئەنجامدانی دوو یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ لە دوو وەرزدا واى لە یاریزانەکان کردوە خیبرەى زیاتر پەیدا بکەن.

وتیشی: فێرمینۆ بۆ یاریکردن ئامادەیە بەڵام بەشداریکردن و نەکردنی هێشتا دیار نیە.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا کلۆپ دوپاتیکردەوە کە ئەوان بە درێژایی ئەم وەرزە ئاستێکی نمونەییان پێشکەش کردوەو شایستەى گەیشتن بون بە یاریی کۆتایی.

دڵتەنگیشە بەوەى کە لەماوەى رابردودا شەش جار لە یارییە کۆتاییەکاندا شکستی هێناوەو هیواى خواست ئەمجارە بارودۆخەکە بگۆڕێت.

Back to top button