کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی پۆچیتینۆ پێش یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ

راهێنەری تۆتنهام دڵنیا نیە لە یاریکردنی هاری کەین و پێشیوایە لە 10 مانگی رابردودا بونی خۆیان لەسەر ئاستی ئەوروپا سەلماندوە.

پێش روبەروبونەوەى لیڤەرپوڵ لە یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ، پۆچیتینۆی راهێنەری تۆتنهام بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.

پۆچیتینۆ دوپاتیکردەوە کە هێشتا نازانێت بەشێوەیەکی سەرەکی بەشداری بە هاری کەین بکات یان نا.

وتیشی: لەماوەى 10 مانگی رابردودا بونی خۆمان لەسەر ئاستی ئەوروپا سەلماندوە.

ئاماژەى بەوەشدا کە ئەوان هەوڵ دەدەن پاداشتی ئەو ئاستە بەرزە وەربگرن کە لەماوەى رابردودا پێشکەشیان کردوە.

راهێنەری تۆتنهام ئەوەشی بیری هەموو لایەک هێنایەوە کە ئەوان نەیانتوانیوە یاریزانی نوێ بکڕن و تەنها دوو مانگیشە لەناو یاریگاکەى خۆیان یاریی دەکەن.

Back to top button