كورد ھه‌موو پۆسته‌كانی له‌ به‌غدا وه‌رده‌گرێته‌وه‌

داوا كراوه‌ تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ ئه‌و پۆستانه‌ی به‌ وه‌كاله‌ت به‌رێوه‌ ده‌چن، ھه‌موویان كاندیدیان بۆ دیاری بكرێت و پڕ بكرێنه‌وه‌.

د. مه‌یاده‌ نه‌جاڕ، په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاندووه‌: داوا كراوه‌ تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ ئه‌و پۆستانه‌ی به‌ وه‌كاله‌ت به‌رێوه‌ ده‌چن، ھه‌موویان كاندیدیان بۆ دیاری بكرێت و پڕ بكرێنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ھیچ پۆستێك به‌ وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ نه‌چێت.

گوتیشی: داوا له‌ كورد كراوه‌ ھه‌ر حیزبێك به‌پێی ئیستحقاقی خۆی چه‌ند پۆستی له‌ حكوومه‌ت به‌رده‌كه‌وێت، كاندیدیان بۆ دیاری بكات و پڕیان بكاته‌وه‌، بۆیه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان، كه‌ چه‌ندین پۆستی وه‌كو سوپاسالار و پۆستی دیكه‌ی له‌ ده‌ست داون، ھه‌موویان پڕ ده‌كاته‌وه‌.

ده‌شڵێت: ھه‌ر حزبه‌ و چه‌ند كورسی ھه‌بێت، به‌پێی كورسییه‌كان پۆست و پشكی خۆی وه‌رده‌گرێت.

Back to top button