۳۸سەرکردەکەی یەکێتی ئێستا کەرکووک لەعەفرین دەچێت یان نا؟

 

 

یادسرێشمەیی

ـ لەوێنە گشتیەکە کەرکووک و عەفرین هەردووکی داگیرکران و ئێستا داگیرکار حوکمی تێدا دەکات.

ـ لە دەستپێکی پرۆسەی داگیرکار عەفرین، خەلکی ڕەسەنی شارەکە ڕایاننکردوو عەفرینیان جێهێشت لەترسی تورک، لە دەست پێکی داگیرکاری کەرکووک کورد شارەکەی چۆلکرد لە ترسی عەرەب.

لە عەفرین سوپای تورک کوردانی لەسەر مولک و ماڵی خۆیان وەدەرنا، عەرەب و کەس و کاری ئەو چەکدارە ئیسلامیە توند ئاژۆیانەیان؟جێگرکرد، کە خزمەتی بەرژەوەندیەکانی تورک دەکەن و عەفرین تەعریب کرا، لە کەرکووک میلیشاکانی عێراق و ئێران بە پشت بەستن بەیاسایی سەردەمی سەدام، عەرەبی هاوردەیان گەڕاندەوە کەرکووک کە پێشتر حوکمی کورد لە کەرکووک ئەو ناوچانەی بۆخاوەنەکانیان گەڕاندبوویەوە، ئەمە جگە لەبەردەوامی پرۆسەی تەعریب و فراوانکردنی پانتایی تعریبەکە کەرکووک تەعریب کرا.
لە عەفرن دوای داگیرکاری ماڵی کورد فەرهودکرا، دزی پەرەی سەند، لە کەرکووک ماڵی کرد فەرهودکرا دزی پەرەی سەند.
ئەمنیەتی عەفرین درزی تێکەوت و کردەی تیرۆریستی زیادی کرد، لە کەرکووک نائارامی زیادی کرد و کردەی تیرۆرستی زیاد بوو.

لە عەفرین دەغلو دان و دانەوێلەی هاونیشتیمانیان سوتێندرا، لە کەرکووک دوو هەفتەیە دەغلودان و دانەوێلەی هاونیشتیمانیان دەسوتێندرێت بە فراونتر لەوەی عەفرین.

لەعەفرین پەیکەری کاوە، لە کەرکووک ئالایی گەورەی کوردستان لاچوون.

خۆ لە پرۆسەی داگیرکردنی عەفرین کەمتر خەلکی شەهیدکرا وەک داگیر کردنی کەرکووک.

ئێستا یەکێتی بیانووی ئەوەشیان لە دەست دەرچوو کە نەیان ویست کەرکووک وەک عەفرینی لێبێت، خۆ خراپترە.
خیانەتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر پەلەیەکی مێژوویی بە نێو چاوی یەکێتی و خیانەتکارانی

Back to top button