‎ڕێبەری حزبوڵلا ئەمریکا هێرشبکاتە سەر ئێران وێرانی دەکەین

ڕێبەری میلیشیاکانی ئیسلامی لوبنان هەڕشە لە ئەمریکا دەکات و دەڵێت ‌هێرش بکرێتە سەر ئێران تەواوی ناوچە دەکەینە سووتمان ، لە هەمانکاتیشدا دەلێت هەرچەند پێم وانییە ئەم هێرشە بێتە ئاراوە.

ڕێبەری حزبوڵلای لوبنان لە وتارێکی تەلەفزیۆنی گووتی هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران دەبیتە هۆی ئەوەی ناوچە ببێتە سووتمان .

ئەو گووتی : دۆناڵد ترەمپ زۆر باش لەم مەترسیە تێدەگات بۆیەش پێم وانییە ئەم هێرشە بێتە ئاراوە.

ڕێبەری حزبووڵلا کە بە بۆنەی (رۆژی قودس) ەوە قسەی دەکرد بە توندی هێرشی کردە سەر سیاسەتەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و گووتی (سەودای سەدە) کە ئەمریکا بە شوێنیدا عەوداڵە (جەنایەتێکی مێژوویی) ئەژمار دەکرێت.

کۆشکی سپی بە نیازە وردە کاری پلانێکی ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرا بکات ، بەشێک لەم پلانە لە ڕێگەی جۆرد کۆشنەر ، ڕاوێژکار و زاوای ترەمپەوە ئاشکرا کراوە .‎

Back to top button