تاران: نائارامی ناوچه‌كه زیان له سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت ده‌دات
وه‌زیری به‌رگری كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌میر حاته‌می رایگه‌یاند، نائارامی ناوچه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیله و زیان به سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت له ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
حاته‌می له میانی به‌شداریكردنی له رێپێوانی پشتیوانی له “رۆژی قودس”دا، گوتیشی: ناتوانرێت وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئێران له فرۆشتنی نه‌وت بێبه‌ش بكرێت.
گوتیشی: ئێران خوازیاری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ نییه، به‌ڵام به‌ره‌نگاری هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه، كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی ئێران بگه‌یه‌نێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، توانای به‌رگری مووشه‌كی ئێران شتێك نییه دانووستانی له باره‌وه بكه‌ن.