ترەمپ چاوپۆشی لە ئەردۆگانیش ناکات

 

ماڵپەڕی (رۆیتەرز) بڵاوی كردووەتەوە، ئەمجارەیان ئەمریكا بە فەرمی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیای ئاگادار كردووەتەوە ئەگەر ببنە خاوەنی مووشەكی بەرگریی S400 سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر توركیا دەست پێ دەكات.

ئەو ماڵپەڕە ئاشكرای دەكات، یەكەم سزای ئەمریكا بۆ سەر توركیا، ڕاگرتنی فڕۆكەی جەنگی F35 دەبێت بۆ توركیا، ئەمەش گورزیكی كوشندەیە بۆ توركیا، هەروەها لەڕووی ئابوووریشەوە سزا بەسەر توركیادا دەسەپینێت.

ناتۆش بە ئاشكرا بە توركیای گوتووە ئەوان لەبارەی وەرگرتنی ئەو مووشەكە بەرگرییە لە ڕووسیا، هیچ شتێک ناڵێن، بەڵام ئیدی هیچ زانیارییەكی هەواڵگری لەگەڵ توركیادا ناگۆڕنەوە، ئەمەش هەر زیانێكی گەورەیە بۆ توركیا.

چاوەڕوان دەكرێت لە چەند مانگی داهاتوودا گرژیی نێوان ئەمریكا و توركیا لەبارەی كڕینی مووشەكی بەرگریی S400 لە ڕووسیا تۆختر ببێتەوە.

Back to top button