پۆمپیۆ بۆ بەشداری لە كۆبوونەوەی نهێنی ( بیڵد بێرگ ) گەیشتە سویسڕا

 

لە دووەمین رۆژی گەشتە دیپلۆماسیەكەی خۆی بۆ ئەورووپا ، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ، لە كۆبوونەوەی نهێنی ساڵانەی ( بیڵد بێرگ ) لە شاری مۆنترۆی سویسڕا بەشداری دەكات . گرووپی ( بیڵدبێرگ ) خاوەنی پتر لە سەت ئەندامە لە كەسایەتیەكانی ئابووری و سیاسی ئەورووپایی و ئەمریكی ، هەر ساڵ جارێك كۆبوونەویان دەبێت و لە سەر گرینگترین ڕووداوەكانی جیهانی ڕاوێژ دەكەن .
بە قسەی بەشداربوانی ئەم كۆبوونەوە ، گرووپی بیڵدبێرگ لە 67 تەمین كۆبوونەوەی خۆیدا كە نزیك بە 130 نوێنەرلە 23 وڵاتی جیهانەوە بەشداری تێدا دەكەن ، سەبارەت بە داهاتووی ئەورووپا ، ئاڵ و گۆڕەكانی كەش و هەواو چین و ڕووسیا و ئیران قسە دەكەن .
لەم كۆبوونەوەدا كە بەشێوەی نهێنی و بە بێ بەشداری ئاژانسەكانی هەواڵ بەرێوە دەچێت ، زانیاری و ڕاوێژەكان نهێنی دەبن ، بەشداربووان لە دوواتردا دەتوانن بەشێك لە زانیاریە گشتیەكان بدركێنن بەڵام بۆیان نییە هێلی سووری زانیاری ئەم كۆبوونەوە ئاشكرا بكەن .

Back to top button