هۆشداری لە بەکارهێنانی هێدفۆنی بلوتوس دەدرێت

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدەن لە بەکارهێنەرانی هێدفۆنی بلوتوس، چونکە بە سەرچاوەی نەخۆشی شێرپەنجە دادەنرێت.

لە توێژینەوەیکدا ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان کە تیایدا 250 زانا بەشداری لەو توێژینەوەیەدا کردوە، گەیشتون بەو دەرئەنجامەی کە بەکارهێنانی ئەو جۆرە هێدفۆنە ئەگەری توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەکات، بۆیە داوا لە بەکارهێنەران دەکات لە بەکارهێنانی دور بکەونەوە.

گیری فیلیپس زانای کیمیایی ئاماژە بەوە دەکات، دانانی ئەو جۆر بلوتوسانە لە گوێدا بەهۆی ئەو شەپۆلە دەنگە بەرزانەوە زیان بە گوێ و مێشک دەگەیەنێت، ئەگەری توش بوون بە شیرپەنجە زیاد دەکات.

Back to top button