لیڤەرپول بەسەر تۆتنهامدا سەرکەوت و ناسناوی چامپیۆنس لیگی بەدەستهێنا

هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و تۆتنهامی ئینگلیزی لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی چامپیۆنس لیگدا لە مەدرید رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و لیڤەرپول بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ توانیی جامەکە بەدەستبهێنێت.

لە دەستپێکی یارییەکە، یاریزانانی یاریزانانی لیڤەرپول توانییان دەستپێشخەربن لە هێرشبرندا، بۆیە لە خولەکی 2ی یارییەکەدا محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی یانەکە بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.

لە گێمی دووهەمدا، یاریزانانی تۆتنهام تا ئاستێک کۆنتڕۆڵی یارییەکەیان کردبوو و چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی بەرامبەر، بەڵام هێڵی بەرگریی لیڤەرپول سەرکەوتوو بوو لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکاندا و دواتر لە کاتەکانی کۆتاییدا لە خولەکی 87، دیڤۆک ئۆریگی توانی گۆڵی دووەم و دڵنیایی ئەنجامەکە بۆ یانەکەی تۆماربکات و لیڤەرپول شەشەم ناسناوی چامپیۆنس لیگ بباتەوە.

Back to top button