کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هه‌رێمی کوردستان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2/6/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە ھەولێر، سلێمانی و دھۆک ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە کەرکووکیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشەممە 3/6/2019، لە ھەولێر و کەرکووک ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە سلێمانی و دھۆکیش ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.

Back to top button